2006/12/18
سروت

سروت

وامان کرد عه‌شقمان پیرۆز بێت

 تا ئاستی په‌رستن

جێ ژوانمان په‌رستگای ئه‌وین بێت

نزامان بۆ یه‌ک بوون

زه‌کاتی ساڵانه‌و نوێژ کردن نه‌ک جارێ

سه‌دان جار به ‌ماچێ ئه‌دامان ئه‌کردن

ئه‌و قیبله‌ نازداره‌ی خوای جوانی ماڵێ بوو

کردمانه‌ قۆناغمان  تا مردن

سروتێ گرتمان له‌ ڕێگای حه‌زمانا

دڵنیام به‌هه‌شتی به‌رینی ئاخیره‌ت

فه‌رشه‌که‌ن له‌به‌رده‌م پێمانا.

 

نووسینی: ‌ سیروان ڕێکه‌وتی 01:19 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)
بۆچوون:


تێبینی تۆ ؟