هاکا ده‌رکه‌وت تین و تاو و
بازنه‌ی زه‌ردی هه‌تاو و
سه‌رچاوه‌ی سۆز و وه‌فا و
په‌ڕپه‌ڕه‌ی گوڵی سوربا و و
بۆنی مێخه‌کی سه‌رداو و
دیقه‌تی پڕ جوانی چاو و
ڕێژنه‌ی بارانی به‌تاو و
هاژه‌ی ئاو و
سه‌وزی چیمه‌ن و لاو لاو و
هه‌زار ڕه‌نگی تیکه‌ڵاو و
مه‌رهه‌می دڵی سوتاو و
هه‌ناسه‌ی قووڵی هه‌ناو و
هاکا ده‌گا و
دڵ و ده‌رونم خۆش ده‌کا و
سه‌رمه‌ستی خه‌یاڵم ده‌کاو و
خه‌ممم ده‌باو و
خه‌نیم ده‌کاو و
ده‌مێنێت و ئیتر ناڕوا
هاکا ده‌رکه‌وت دیسانه‌وه وه‌ک و جاران
دایکرده‌وه سۆز و جۆشی وه‌ک و باران
غه‌رقی کردم شه‌پۆلی شاڵاوی شێتی
ده‌ستی گرتم ده‌ری کردم له نێو گێژاوی به‌دبه‌ختی
حه‌سامه‌وه گه‌ڕامه‌وه
نیو باوه‌شی میهره‌بانی
گه‌شامه‌وه
به‌هاتنی ساته وه‌ختی