ده‌ڵین گوایه
له‌و دونیایه
ژنێ بۆنێ سێوی لێبێ ئه‌وه جێگای ئاگردانه
پرچی ڕه‌شی ده‌سوتێن
هه‌ڵیه‌واسن به زمانا
ده‌ڵێن گوایه هه‌رژنێ لێوی خشیبێت له لێوی پیاو
یاخود سۆزی پڕ له حه‌زی دیبێ به چاو
ئه‌وه وه‌ک و کافرانه
مه‌مکی پڕی ده‌بچڕێنن
پێستی ناسکی ده‌برژێنن
له ئاگردا ده‌ی پیشێنن هه‌تا زه‌مانه زه‌مانه
ئه‌ی خوایه
ئه‌گه‌ر وایه
تۆ چۆن هاتی تا مرێمت له خشته برد
ئه‌ی چیت لێ کرد
مه‌گه‌ر خۆتیش هه‌ر وه‌کو پیاو
هه‌وه‌سی هه‌زار ساڵه‌ی خۆت به‌تاڵ نه‌کرد به پڕ و تاو
ئه‌ی تۆ عیسات نه‌خسته‌وه
سینگی ژنت نه لسته‌وه
بۆده‌بێ تۆ تا بمێنی
له گڵ‌دا گوڵ بسوتێنی
داد په‌روه‌ریت سه‌ر و بنه
دژی ژنه
سه‌ره‌و ژێر بێت ئه‌و دادگایه
وا سوتانی ژنی تیایه