ده‌ی گیانه بێ و دڵی وێرانه‌م چاک که‌وه
ڕوحی ناسۆرم شاد که‌وه
زه‌ینی کوێرم ڕوناک که‌وه
خه‌یاڵی لێڵم پاک که‌وه
ده‌ی گیانه بێ ده‌ی گیانه بێ و فریام که‌وه
ده‌رگای ئومێدم لێکه‌وه قه‌ره‌بووی ژیانم که‌وه
تێکهه‌ڵچوونم ئارام که‌وه
ده‌ی گیانه بێ و بۆ ساتێکیش دوا مه‌که‌وه
به شه‌وقه‌وه به‌ره‌و باوه‌شی سۆز به‌وه
ئاوێزانی عه‌شقم که‌وه
ئیتر مه‌ڕۆ هه‌رگیز مه‌ڕۆ فورسه‌خێکیش دوور مه‌که‌وه