ئێواران
شه‌پۆلی عه‌شق به‌سه‌ر باڵه‌کانی شه‌وه‌وه ده‌گه‌ن و
کونج و که‌له‌به‌ره‌کان پڕ ده‌که‌نه‌وه له سۆز
له وێدا نه جێگا و نه کاتێک ده‌مێنێته‌وه بۆ نه‌سیمی هه‌ناسه و
نه چپه‌یه‌ک ده‌بێته میوانی که‌س
وه‌ختێ چراکان خامۆش ده‌کرین
دونیا وه‌ک خۆی لێ دێته‌وه
ماڵه‌کان ده‌بنه کانی نهێنی و
جه‌سته‌کان شه‌که‌ت ده‌بن و حه‌زه‌کان مه‌ست
ئیتر ته‌نهاو ته‌نها ئه‌ستیره‌کانن که ئیشکی ئه‌ندێشه‌مه‌ندانی بی خه‌وی ده‌گرنه ده‌س
خودایه ئه‌گه‌ر هه‌ی
دیقه‌تێ و
په‌نایه بۆ ئیمه‌ش