2008/6/12
دڵره‌ق مه‌به‌!

 

 له‌ حزورتا له‌ په‌ڕه‌ی ئاو ناسکترم

 به‌ر نه‌نه‌شته‌ری ووشه‌ت ناگرم

 که‌ هه‌ڵئه‌چی نه‌ ئه‌توانم شه‌ڕکه‌رێکی قاره‌مان بم

 نه‌ ئه‌توانم سه‌نگه‌ر بگرم

 گه‌ر ده‌ته‌وێ کوده‌تا که‌ی

 له‌ سه‌ر کورسی دڵت لام به‌ی

 ته‌نها ڕۆژێ زویر به‌ لێم

 نه‌ک هه‌ر ئه‌ڕۆم

 به‌ڵکوده‌مرم بڕوا

 بکه‌ یه‌کسه‌ر ده‌مرم ‌

نووسینی: ‌ سیروان ڕێکه‌وتی 20:07 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)
بۆچوون:


تێبینی تۆ ؟