ئه‌ی دایه گیان !
له‌و جیهانه فراوانه په‌نا بۆ چی لایه به‌رم
که تۆ نه‌بیت
وه‌ک و هه‌ور
وه‌ک و سیبه‌ر له سه‌ر سه‌رم
کێ هه‌یه وه‌ک تۆ به‌خشنده
وه‌ک و تۆ گه‌وره و میهره‌بان
چاوه‌کانی ده‌ریا بن
و ده‌سته‌کانیشی خۆره‌تاو
له‌و جیهانه فراوانه په‌نا بۆ چی لایه به‌رم
که تۆ نه‌بیت وه‌ک و هه‌ور
وه‌ک و سیبه‌ر
له سه‌ر سه‌رم
ئه‌گه‌ر دونیا باخچه‌یه‌ک بێت تۆ ته‌نها گوڵی ڕازاوه‌ی
ئه‌گه‌ر ژیان شه‌وگارێک بێت تۆ ته‌نها مۆمی گه‌شاوه‌یت
له‌و جیهانه فراوانه په‌نا بۆ چی لایه به‌رم
که تۆ نه‌بیت وه‌ک و هه‌ور
وه‌ک و سیبه‌ر له سه‌ر سه‌رم
ئه‌ی دایه گیان بێ تۆ ژیان بێ مانایه
نه ئارامی و نه ئامێزی پڕ خۆسه‌ویستی تیدایه
له‌و جیهانه فراوانه په‌نا بۆ چی لایه به‌رم
که تۆ نه‌بیت وه‌ک و هه‌ور وه‌ک و سیبه‌ر له سه‌ر سه‌رم