وا مه‌زانه
وا ده‌زانی خۆسه‌ویستیم وه‌ک باڵندی کۆچه‌ریه
له گه‌ڵ وه‌رزا دێت و ده‌چێ
یان شه‌ماڵی به‌یانیه
که سوری دی ئیتر سه‌مای له بیر بچێ
خۆشه‌ویستیم وه‌ک بارانه لێوی زه‌وی ته‌ڕ ده‌کات و سوکنای خاک ده‌شکێنی
وه‌ک ئاسمانه رۆژ و مانگ ئه‌ستێره‌کان ده‌خاته‌وه و
تینی گه‌رمای ده‌به‌خشێ
وه‌ک وه ڕوباره
تنۆک تنۆک
هه‌رکاتێ تۆ مه‌یلت لێ بێ
سوجده ده‌با و له حزورتا دێته سه‌رچۆک