چیت لێ بکەم
کە هەست ناکەی هەڵدەقرچێم بۆ ڕوناکیت
ئاگات نیە لە ئازارم
لێم بێ باکیت
چیت بۆ باسکەم
کە تۆ دێرێک لەو چیرۆکەت لە بەر نیە
وا ئێمەی بە یەکتر ناسان
ئەو داستانەت بیر چۆتەوە
وا پێکەوە یەکەمین مۆممان داگیرسان
چیت پێ بڵێم
کە تی ناگەی لە زمانێ
لە گوڵ کاڵتر هیج نازانێ
بڕۆ خانم
دونیا هەموو ژیر و ژوور کە
زۆر بگەڕێ لێرە و لەوێ
دڵنیا بە
هیچ کەسیکیت پێ شک نایە
ئەوەندەی من خۆشی بوێی