مۆی*
مۆی هه‌زار جار مۆی
که تۆ سه‌ڵاوم لێ ده‌که‌ی
واده‌زانم به‌و لێوانه‌ت که شیرینن شه‌کر ده‌خۆی
کچێ له قژت عه‌تر ئه‌بارێ
له چاوانت خۆشه‌ویستی
میهره‌بانی له سیمات و
له ده‌نگتدا ئاواز و نه‌ی
***
هه‌زار جار مۆی
هه‌ر که تۆ دێی
ژیان تامی تری هه‌یه
سروشت ڕه‌نگێ تر ده‌به‌خشێ
جا نازانم هی ئه‌وه‌یه خۆشم ده‌وێی
یان تۆ هه‌ر خۆت به تام و بۆی
***
من میوانی سه‌ر سفره‌ی تۆم ئه‌م ئیواره
به‌ڵین ده‌ده‌ی
له شه‌رابی کوڵمی ئاڵ و
نیگای چاوت لێوم ته‌ڕکه‌ی
به‌ڵێن ده‌ده‌ی
ته‌نیا جارێ ئه‌م دروێشی ڕێگای عیشقه
به عیشوه‌ی ناز سه‌رمه‌ست بکه‌ی
یاخود دیسان
حه‌زه‌کانم پشت گوێ ده‌خه‌ی؟
نه‌که‌ی رۆژێ شێتی بێت و له سه‌رت با
ئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌جێ بێڵی و برۆی
وا ده‌زانی گه‌ر تۆ نه‌بی
ژیان ده‌که‌م
من ساتێ بێ تۆ هه‌ڵناکه‌م
چون له گه‌ڵ خۆت ڕوحم ده‌به‌ی
_____________
*مۆی به فنله‌ندی واته چۆنی