تۆ بگه‌ڕێ به پانتایی گشت دونیایه
بزانه چ بوونه‌وه‌رێک قژی بۆنی عه‌تری لێ دێ و
سینگی میوه‌ی عه‌شقی تیایه ؟
پرسیار بکه بزانه کێ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستی له چاوانیدا ده‌بارێ و
هه‌ست و سۆزی له دڵ دایه؟
سۆراخ بکه بزان ماڵ کێی لێ نه‌بێ وه‌ک زیندانه؟
بزانه شار کێی لێ نه‌بێ شه‌قامه کانی وێرانه؟
سرنج بده
له جێ ژوانا
ئاهوی فڕیو
پێکه‌نینی قه‌تیس ما‌و و
شه‌کری شه‌رمی به‌سه‌ر ده‌موچاودا وه‌ریو
گۆنای تەزیو
چ دیمه‌نێکی جوانه
به خۆت بڵێ کێ هه‌یه وا بێ لوتفی ئه‌و گوزه‌ر بکا
کێ وه‌ک و ئه‌و میهره‌بانه؟
من ده‌زانم تۆش هه‌روه‌ها بۆ هه‌مووان
" گه‌وره و منداڵ "
باوه‌شی ئه‌و خۆشترین شوێنی جیهانه.